من وەكو ڕۆژنامەنووسێكی هونەری زیاتر لە 14 ساڵە لە بواری هونەردا كاردەكەم بە تایبەت هونەری شێوەكاری، لەبەردەوامی كارەكانمداتوانیوومە شەش كتێب و كوراسەی تایبەت بە شێوەكارانی كورد چاپ بكەم و ئێستاش سەرقاڵی پڕۆژەیەكی گەورەی شێوەكاریم كە خۆی لە درووستكردنی ئینسایكلۆپیدیای شێوەكاری كوردیدا دەبینێتەوەو پڕۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی سپۆنسەری كراوەو درووستكردنی ئەم پێگەیەش بەشێكی ناو ئەو پڕۆژەیەیە.
هیوادارم ئەم پێگە شێوەكارییە بتوانێت زۆرێك لەو بۆشاییە ئەرشیفییەی كە هونەری شێوەكاری بەخۆیەوە بینیووە پڕ بكاتەوە.
 
بەختیار سەعید
سلێمانی
25/9/2011