وەهبی ڕەسووڵ ئەحمەد

1963  لە سلێمانی لە دایك بووە.
1983  یەكەمین نوسین وووتاری لە بواری شێوەكاریدا بڵاوكردۆتەوە.
1986  ئەكادیمیای هونەرەجوانەكانی بەغدا (بەشی شێوەكاریی ـ لقی نیگاركێشان)ی تەواو كردووە.
2008  بڕوانامەی ماستەری (كۆلێژی هونەر/زانكۆی سلێمانی) لەبواری نیگاركێشاندا بەدەستهێناوە.
1982 ـ 2007 شەش پیشانگەی تایبەتی لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات كردۆتەوە .

•     (2007) لەمیانی پرۆژەی (Art Role) دا لە (UK) نمایشی هونەریی‌و سیمیناری دەرباری (مێژوی نیگاركێشانی كورد) پێشكەشكردووە لە:

Slade school of Fine Art – London University. London.
Royal College of Art. London University. London.
SOAS University (KSSO) London.
Live Art Development Agency. London.
. Yorkshire.  Yorkshire Sculpture Park
The Ferns Art Gallery. Hull.
Serpentine Gallery. London.

•    (1976 -2008) خاوەنی (12) خەڵات و بڕوانامەیە لە بواری كاركردنی هونەری و نوسین و ڕەخنەی هونەریدا.

•    خاوەنی ئەم كتێبە چاپكراوانەیە لە بواری شێوەكاریدا :
1.    نیگاركێشان لە سەدەی بیستەمدا، شمیدت دیچینر، وەرگێڕان، دەزگای سەردەم (2002).
2.    هونەری ئەوروپی سەدەكانی ناوەڕاست‌و رێنیسانس، دەزگای سەردەم (2002).
3.    پەیڤەكانی رەنگ، ووتاری شێوەكاریی، دەزگای سەردەم، (2004).
4.    هونەری نیگاركێشان مێژوی لە كوردداو لە جیهاندا، تەكنیك، تەكنۆلۆژیا، وەزارەتی پەروەردە، (2003)
5.    واتا بینەییەكان خوێندنەوە لەسیستمەكانی نیگاركێشاندا، وتاری رەخنەیی، دەزگای سەردەم، (2008).
6.    بیرەوەری قوڕ، پرۆفیسۆر د.زوهێر صاحب، وەرگێڕان، لەژێر چاپدایە. (2008).
7.    ئەبستراكت ئێكسپرێشنیزم لە نیگاركێشانی كوردستانی باشوردا، نوسین و وەرگێڕان، خانەی وەرگێڕان،(2010).
8.    التعبیریە التجریدیە فی الرسم المعاصر فی كوردستان العراق، دار سردم للگباعە والنشر،(2010).

•    لە ساڵی (1991)وە مامۆستایە لە بەشی شێوەكاری/لقی نیگاركێشان، پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی.
•    (1993) وەك ئەندامی دامەزرێنەر گروپی (هاوڕێیانی شێوەكار)یان دامەزراندوە.
•    (1995ـ1997) ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی هونەریی (گەلەری سالار) بوە.
•    لە ساڵی (2001)وە وانەبێژە لە كۆلێژی هونەر زانكۆی سلێمانی تا ئێستا.
•    (2005- 2010) بەڕێوەبەری نوسین بوە لە گۆڤاری (شاكار)ی رێكخراوی هونەرمەندانی كوردستان.
•    لە ساڵی (2004)وە ئەندامی بۆردی پرۆژەی مۆزەخانەی هاوچەرخە (كرۆسینگ) لە سلێمانی .
•    لەمانگی (1) تا مانگی (7/2011) ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی (وێنا) بوە لە كەناڵی سەتەلایتی گەلی كوردستان، كە تایبەت بوە بە كۆمەڵێ‌ (14 چواردە هونەرمەند) لە هونەرمەندانی نیگاركێشی تایبەتمەند لە بزاڤی شێوەكاری كوردستانی باشور.
•    (2011) لەسەر داوای تایبەتی پڕۆفیسۆر (میشایل فییە ـ Michael Fehr) بانگهێشتی كۆلێژی هونەری زانكۆی بەرلین كراوە، بەمەبەستی دامەزراندنی خوێندنی ماستەر لە بوار و پسپۆڕی (هونەر لە كۆنتێكست ـ Art in Context) لە كوردستاندا.
•     ئەندامی دامەزرێنەر و شانازیە لە ڕێكخراوی هونەریی ڕۆڵی هونەر(Art Role).
•    ئەندامی شانازیی گروپی (SULYON)ە بۆ كاركردن لە كایەی بینەیی هونەری پۆست مۆدێرنەدا.

بةيوةندي

  ئیمەیل: wahby_rasool@yahoo.com
سایتی كارە هونەریەكانی لە سایتی (ساتچی گەلەری بریتانی):
http://www.saatchigallery.co.uk/yourgallery/artist_profile/Wahby+Rasool/.html

سایتی كارە هونەریەكانی لە سایتی (هونەرمەندانی ئەڵمانی):
www.artsarea.com : Wahbe RASUL