ستار عەلی
 
 1957 لە گوندی ( زێوێ‌ ) سەر بە قەزای ئامێدی لە دایك بووە.
-     1979-1980 بەشی جیولوجی لە كولیجی زانستی زانكوی موسل تەواو كردووە.
-    بەشداری چالاكیە هونەریەكانی قوتابخانەكان كردووە ( سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی).
-    بەشداری فیستەلەكانی زانكوكانی عیراق كردووە.
-    پێشانگایەكی تایبەت و دوو پێشانگای هاوبەش لەگەل هونەرمەند ( گارا رسول ) لە زانكوی موسل كردووتەوە.
- 1983 یەكەم پێشانگای تایبەتی خۆی لە شاری دهوك كردەوە.
-    1986 بەشداری كردووە لە پێشانگای هونەرمەندانی دهوك لە شاری هەولێر.
- 1990 پێشانگای تایبەتی دووەم لە ژێر ناونیشانی ( ئەفسانەكانی چیاكان ) لە شاری دهوك كردەوە.
-     1990 بەشداری كردووە لە پێشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی كورد لە گەلەری ( ئەربێللا) لە شاری هەولێر.
-    1991 بەشداری كردووە لە پێشانگای هونەرمەندانی كورد لە ئەلمانیا.
-    1998 پێشانكای تایبەتی سێیەم كە پێكهاتبوو لە پۆرترێتی نووسەران و موتیف بە رێگای یەكێتی نووسەرانی كورد- لقی دهوك كردەوە.
- 2008 پێشانگای تایبەتی چوارەم لە شاری دهوك ( كە تایبەت بوو بە پۆرترێتی نووسەرانی كورد) كردەوە.
-     2009 پێشانگای تایبەتی پێنجەم لە شاری دهوك كردەوە.
- 2010 بەشداری پێشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی دهوك لە پانورامای ئازادی شاری دهوك كردووە.
-    بەشداری چەند خولێكی گەلەری ( زاموای ) كردووە.
-    بەشداری چەندین خولی گەلەری دهوك ی كردووە.
-    چەندین گوتار ی هەیە و چەندین سیمیناری گێراوە لەسەر هونەری شێوەكاری.
-     2005 پەرتوكەكی لەسەر هونەری شێوەكاری بە ناونیشانی ( چەند خویندنەك شێوەكاری) بەلاوكردووە.
-    لە سالی (1997 ) ەوە كاری دیزاینی پەرتوك و گوڤاری كردووە و ئێستاش بەردەوامە و دیزانی گوڤاری
( پەیڤ ) دەكات كە گوڤاری لقی دهوكی یەكێتی نووسەرانی كوردە.