ئاشنا عه‌بدوڵڵا
- 1975 له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایكبووه‌.
-1995 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی- به‌شی وێنه‌كێشان به‌ پله‌ی زۆر باشه‌ ته‌واو كردووه‌.
-جگه‌ له‌ پیشانگه‌و فێستیڤاڵه‌كانی ناو په‌یمانگه‌، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ ساڵی 1993 وه‌ به‌شداری پیشانگه‌كان و پرۆژه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ك "ئێران، فه‌ره‌نسا، كه‌نه‌دا، سوید، ئه‌ڵمانیا" كردووه‌.
-1998 یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی هونه‌ری تایبه‌تی خۆی له‌ هۆڵی میدیا- هه‌ولێر نمایشكردووه‌.
-1996-1997 وه‌ك مامۆستا كاری كردووه‌ له‌ پرۆژه‌ی "خونچه‌" كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی منداڵ‌ پارێزی كوردستانه‌.
-1998 وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی- به‌شی شێوه‌كاری دامه‌زراوه‌.
- 2000 تا 2004 لێپرسراوی گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بووه‌.
-جگه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ره‌خنه‌ی هونه‌ری له‌ ڕۆژنامه‌كان، بۆ چه‌ند جارێك ئه‌ركی هه‌ڵسه‌نگاندی هونه‌ری پێ سپێراوه‌ له‌ پێشانگه‌ هاوبه‌شه‌كاندا.
-ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ك گرافیكگه‌رێك كاری نه‌خشه‌سازی بۆ چه‌ند ڕۆژنامه‌و گۆڤارو كتێبێكی ئه‌ده‌بی كردووه‌.
-بۆ چه‌ند جارێك خه‌ڵاتی هونه‌ری پێ به‌خشراوه‌، كه‌ دیارترینیان
* 2000 خه‌ڵاتی یه‌كه‌م "باشترین شێوه‌كار" له‌ فێستیڤاڵی مه‌وله‌وی شاعیردا.
*2001 خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌ فیستیڤاڵی لاوان- سلێمانی.
*2001 خه‌ڵاتی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ یادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا.
-له‌كۆتایی ساڵی 2004 وه‌ دانیشتوی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌و هه‌ر له‌وێش به‌رده‌وامی به‌كاری هونه‌ری خۆی ده‌دات.
لیستی ئه‌و پێشانگه‌یانه‌ی كه‌ "ئاشنا عبدالله‌" تیادا به‌شداربووه‌:
1/به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ت به‌ پێشانگه‌ی خانمان
-1993 هۆڵی میدیا- هه‌ولێر
-1994 هۆڵی سوركێو- سلێمانی
-1995 هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی
-1996 هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی
-1998 هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی
-1999 هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی
-2003-2004 ڕێكخراوی باڵنده‌ باران-فه‌ره‌نسا و سوید
-2005 له‌ گروپی گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌كان وڵاتی كه‌نه‌دا له‌ گه‌له‌ری "timothys world news gallerys”
-2009 فیستیڤاڵی "weibs bild" شاری كۆڵن- ئه‌ڵمانیا.
-2010 گه‌له‌ری كۆنتراسته‌ر "kontraste" له‌ ئه‌ڵمانیا

2/پێشانگای گرافیكی:
-1994 "ئه‌ستێره‌ ره‌شه‌كان" هۆڵی مۆزه‌خانه‌ سلێمانی- سوید
-2000 یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی "به‌هێڵ وشه‌كان جوانتر ده‌بن"
-2001 دووه‌مین پیشانگه‌ی "به‌هێڵ وشه‌كان جوانتر ده‌بن" هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
3/فیستیڤاڵه‌ هونه‌رییه‌كان:
-1997 هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی، گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
-2000 فیستیڤاڵی مه‌وله‌وی شاعیر، هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی.
-2002 نۆهه‌مین فیستیڤاڵی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی، هۆڵی سوركێو
-2004 فیستیڤاڵی هونه‌ری شاری سنه‌- ئێران.

4/پێشانگه‌ هاوبه‌شه‌كان:
-1997-1998-1999-2001-2002 پێشانگای هه‌میشه‌یی گه‌له‌ریی زاموا- سلێمانی.
-1998 پیشانگای پۆستر "یادی هه‌ڵه‌بجه‌" هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی.
-1998 گروپی "23 هونه‌رمه‌ند" هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی .
-1998 هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كورد سلێمانی.
-2001 پیشانگای لاوان هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی.
-2001 پیشانگه‌ی هه‌میشه‌یی گه‌له‌ری كوردستان-هه‌ولێر.
-2001 سه‌نته‌ری گه‌نجان- سلێمانی، تایبه‌ت به‌ میوانانی وڵاتی سوید.
-2002 پیشانگه‌ی هاوبه‌شی شاره‌كانی هه‌رێم، گه‌له‌ری میدیا- هه‌ولێر.
-2003 هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان سلێمانی.
-2004 "كۆڕاڵێك له‌ ڕه‌نگ" هۆڵی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ له‌ سلێمانی، پاشان هۆڵی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌.
-2004 "بۆ پیاوه‌ سپییه‌كه‌" هونه‌رمه‌ند سه‌روه‌ت سه‌وز، گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
-2004 گه‌له‌ری ئارام-سلێمانی
-2004 "9 هونه‌رمه‌ند پێكه‌وه‌ "هه‌میشه‌ ڕه‌نگ هه‌میشه‌ ژیان" هۆڵی میدیا- هه‌ولێر
-2004 هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی- هۆڵی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌.
5/پیشانگه‌ی تایبه‌تی: 1998 گه‌له‌ری میدیا- هه‌ولێر.