زاهیر صدیق 

-1992 پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی پەیكەری تەواو كردووە.
- 1986 یەكەم پەیكەری لەناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە لەدۆڵی جافەیاتی لەگوندی چۆغماغ بەناوی پەیكەری سەرەتا...دروستكردووە ئەم پەیكەرە یەكەم هەوڵی گواستنەوەی كاری پەیكەر سازیی بووە لە شارەوە بۆ شاخ.
- 1988 ئەم پەیكەرە وەك زۆربەی ناوچەو گوندەكانی تری كوردستان ئەنفال كراو تێكشێنرا.
- 1991 بەهاوكاری چەند پەیكەر سازێكی شاری سلێمانی پرۆژەی پەیكەرسازانی كوردستانی دامەزراند.
-1993 بەهاوكاری كۆمەڵەی مناڵا پارێزی كوردستان پرۆژەیەكی سیرامیكیان بۆ زیندو كردنەوەی كاری میللی‌و پیشەی دەستی سیرامیكی دامەزراندووە.
- 1995 بەهاوكاری ژمارەیەك لەهونەرمەندانی سلێمانی‌و هەولێرو كەركوك گەلەریی زاموای دامەزراندوە.
- 1996 بەهاوكاری كۆمەڵێك لەهونەرمەندانی سلێمانی‌و هەولێر گەلەریی ئەربێلای لەهەولێر لەگەڵا دەستەی دامەزرێنەری ئەو گەلەرییەدا دامەزراندووە.
- 1997 چۆتە بواری راگەیاندن‌و لەدەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی خاك بووە.
- 1996 سەرپەرشتی پرۆژەی چاپەمەنی پاراستنی دەستنوسەكانی زاموای كردووە، ئەو پرۆژەیە نزیكەی (70)نامیلكەی بۆ نوسران‌و شاعیران بەبێ‌ بەرامبەر چاپ كردووە.
- 1997 - 2000 بەڕێوبەری نوسینی گۆڤاری خاك بووە.
- 1997 بەشێوەیەكی بەردەوام چەندین بەرنامەی هونەریی‌و مێژویی‌و دیكۆمێنتاری بۆ هەردوو كەناڵی خاك‌و كوردسات ئامادەكردووە.
- 1991 بەردەوام لەچەندین شارو شارۆچكەی كوردستان چەندین پەیكەری گەورەی بەئەنجام گەیاندووە لەوانە (پەیكەری هەنگاو-1991، پەیكەری منداڵی بێ ناونیشان01992، پەیكەری یەكگرتن-1992-پەیكەری زەكیە ئەلكان- 1992، پەیكەری شێخ مەحمود-1995، پەیكەری تایەر تۆفیق-1998، پەیكەری ئیبن مستەوفی- 1996، دیواربەندی قادر كابان-1998، پەیكەری شاعیران نالی،ئەحمەدی خانی،مەحوی، نەجمەدین مەلا، شێخ رەزای تالەبانی، مەولەوی، حاجی قداری كۆیی، یەڵماز گۆنای، وەلی دیوانە-2000، پەیكەری ئازادی-2000،  پەیكەری نزا-2005،).
- 2002 بەشێوەیەكی بەردەوام بۆتە مامۆستای وانەبێژ لە كۆلێژی هونەری سلێمانی.