ensaeklopedya
09:45:09/12/2011
ئینسایكلۆپیدیای شێوەكاری كوردی


ئینسایكلۆپیدیای شێوەكاری كوردی یەكێكی ترە لەو كارە ئەرشیفیەیانەی كە دەستم پێكردووەو بناغەی كارەكەم لەسەر 100 ساڵی ڕابردووی ڕۆژنامەگەرییە لەباشوری كوردستان، واتا لەیەكەمین ڕۆژنامەو گۆڤار كە بەزمانی كوردی لەباشوری كوردستان بڵاوكراوەتەوە تاكو كۆتایی ساڵی 2000.
پڕۆژەكە ئەو بابەتانە لەخۆدەگرێت كە قسەكردنە لەسەر ئەزموونی شێوەكارێك، یاخود پیشانگەیەكی، یان خوێندنەوە بۆ تابلۆیەكی، لەهەمانكاتدا ئەو تەوەرو مێزگردانەش لەخۆدەگرێت كە بۆ شێوەكاری كوردی سازكراوەو لەناو ڕۆژنامەو گۆڤارە كوردییەكاندا بڵاوبۆتەوە.
لەدوای كۆكردنەوەی هەموو ئەو بابەتانەو تایپكردن و بەدەستهێنانی وێنەی پێویست بەپێی ساڵ ڕیزبەندی دەكرێت و پاشان لێكۆڵینەوەیەك لەسەر ئەو مێژووە ئامادە دەكرێت و دواتر چاپ دەكرێت.
پڕۆژەكە لەڕۆژی 25/4/2011 دەستیپێكردووە بڕیارە لەماوەی دوو ساڵ و نیودا تەواو بێت و ئامادەبێت بۆ چاپ كردن.
 

بەختیار سەعید
سلێمانی
25/9/2011