|
|
|
|
عوسمان قادر
- 1962 له سلێمانی له‌دایكبووه.
- خوێندكاری دوا قۆناغی دكتۆرایه له‌سه‌ر جینۆسایدی كورد له ریی هێلكارییه وه، له دانیشگای له‌نده‌ن بۆ هونه‌ر سه‌نته‌ری هێڵکاری.
له به‌ریتانیا.
- 2005 - 2007 هه ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌سه‌ر هیلكاری .
- 1985 په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوكردووه.
پیشانگه‌ی تایبه‌تی
- 2004 مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی سلیمانی (ئه‌منه سوره‌كه).
- 2004 گه‌له‌ری کۆمه‌له‌ی فه‌رهه‌نگی شاری سه‌قز.
- 2005 گه‌له‌ری کوردستان له شاری سنه.
- 2002 گه‌له‌ری کوفه له شاری له‌نده‌ن.
- 1992 هۆ ڵی كوردستان له شا ری له‌نده‌ن.
- 1993 گه‌له‌ری ئیلین برۆدوای له شاری له‌نده‌ن.
- 2007 پشانگه‌ی جیهانی دانیژگای له‌نده‌ن بۆ هونه‌ر له کۆریایی خواروو وه له له‌نده‌ن.
- 18ی مارسی 2007 پیشاندانی كاره‌كانم به سلاید له یادی ساڵڕۆژی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دا له شاری له‌نده‌ن.
-سازدانی چه‌ندین سیمناروو کۆروو کۆبونه‌وه له دانیژگاو شوینه گشتیه‌کاندا بۆ خه‌لکی بیگانه‌ی ئه‌وروپی له پیناوی ناساندنی کاره‌ساتی ئه‌نفال جینۆسایدی کورد له دنیادا له سالی 2006-2007-2008-2009 وه زۆربه‌ی ئه‌م سیمنارانه به فلیم دۆکمه‌نت کراون، به‌تایبه‌تی که پرۆژه‌ی ماسته‌ره‌که‌م له سه‌ر کاره‌ساتی ئه‌نفال کردووه‌و سه‌رکه‌وتنی به‌ر چاوی به‌ده‌ست هیناوه له ناساندنی ئه‌م کاراساته‌دا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
- 2006 هه‌ڵبژاردنی تابلۆکانم له لایه‌ن پرۆفیسۆر ستیڤن فیردین بۆ گه‌له‌ری هه‌ره به‌ناوبانگی وڵاتی به‌ریتانیا ( ته‌یت بریتن له له‌نده‌ن ) و نمایشكردنی له گه‌ڵ شاکاره‌کانی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی به‌ریتانی ( وولیه‌م تیرنێر).
- کردنه‌وه‌ی چه‌ندین پیشانگه له وڵاتانی به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو ئیتاڵیا‌و که‌ندا و سوریا‌و ئیران‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی چه‌ند پیشانگه‌یه‌کی کردووه بۆ ناساندنی کاره‌ساتی ئه‌نفال به دنیادا له دوای ساڵی 1988وه تا ئیستا به‌رده‌وامه.
- 2007-2008 له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی ئیمپریالی جه‌نگی به‌ریتانیاوه که مۆزه‌خانه‌یه‌کی زۆر گرنگی جیهانییه بۆ دۆکمه‌نتکردنی کاره‌ساته‌کانی جینۆ ساید و شه‌ر دژ به مرۆڤایه‌تی وه‌ک هونه‌رمه‌ندیَکی شاهید حاڵی شه‌ڕ له مه‌راسیمی تایبه‌ت و شیاودا ڕیَزی لیَنراو وپیشانگه‌ی تایبه‌تی بۆ کراوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و نیو، هه‌روه‌ها تابلۆکان که له‌سه‌ر گیَڕانه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفاله له‌م مۆزه‌یه‌دا هه‌ڵگیراوه‌و به‌رده‌وام پیشان ده‌درێت له ئاینده‌دا.
- 10/2009 به‌هه‌ماهه‌نگی دانیژگای هونه‌ری له‌نده‌ن ی به‌ریتانی و بریتش میوسیه‌م ( مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانی) به‌ناوبانگی جیهانییه‌وه بانگ‌ێشتی به‌شداریکردنی پرۆژه‌ی هێڵکارییه‌کان له ناو هێڵکارییه‌کاندا کراوه‌و له‌سه‌رتابلۆی (لیناردۆ داڤنشی شۆڕشگێر) هونه‌رمه‌ندی بلیمه‌تی جهیانی کاری هونه‌ریی ئه‌نجامداوه.
|
|
|
|