|
|
|
|
خۆشی ڕزگار شه‌وقی
له‌دایكبووی شاری سلێمانییه.
- 1988 ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا به‌شی دیزاین/ گرافیك-ی ته‌واوكردووه.
- 1988-1990 بووه به مامۆستا له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی.
-1994 دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسی به‌شی گرافیك بووه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی.
- 1997له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه.
- 1999له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی بووه له ئه‌ڵمانیا/ شتوتگارت.
- 2003خولی فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ری ته‌واو كردووه، ئه‌ڵمانیا، فۆلكس هۆخ شوله/ شڤێبش گێمۆند.
- 2004خولی داهێنانی هونه‌ری ته‌واو كردووه، ئه‌ڵمانیا/ فۆلكس هۆخ شوله/ شڤێبش گیمۆند.
2003-2005 مامۆستای وانه‌بێژ بووه له بواری دیزاین، ئه‌ڵمانیا/ فۆلكس هۆخ شوله/ شڤێبش گیمۆند.
- 1986پیشانگه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند سه‌رچڵ شه‌وقی هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
- 1988-1997به‌شداری زۆربه‌ی فیستیڤاڵه‌كانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی كردووه.
1991-1997 به‌شداری زۆربه‌ی پیشانگه‌كانی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی كردووه، له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك.
1991-1997 به‌شداری پیشانگه‌كانی یادی ساڵ ڕۆژی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و راپه‌ڕین كردووه، سلێمانی هه‌ڵه‌بجه.
1992 به‌شداری پیشانگه‌ی هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی كورد له به‌رلین/ ئه‌ڵمانیا.
1995-1996 به‌شداری پیشانگه‌ی مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر/ هۆڵی میدیا.
1996 له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندی نه‌مر مامۆستا (سه‌روه‌ت سه‌وز) و خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی/ به‌شی گرافیك به‌شداری پیشانگه‌ی زانكۆی میدلئیكسی به‌ریتانی/ له‌نده‌ن كردووه.
- 1998 سه‌رپه‌رشتی خولی فێركردن و ئاماده‌كردنی پیشانگه‌ی منداڵانی سه‌ره‌تایی (باخ شوله، شتوتگارت، ئه‌ڵمانیا) كردووه.
- 1999پیشانگه‌ی تایبه‌تی، فۆلكس هۆخ شوله/ شتوتگارت.
- 2001 پیشانگه‌ی تایبه‌تی، شاری مولئاكه‌ر/ ئه‌ڵمانیا.
-2001 دیكۆری شانۆگه‌ری (سه‌رگوزشته‌ی ده‌فێك) ی كردووه، منشن، شتوتگارت/ به‌رلین.
2001 به‌شداری پیشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی له مۆزه‌خانه‌ی ژنان له شاری بۆن كردووه، كاره‌كانی به باشترین ئیش هه‌ڵسه‌نگێنرا، به‌شداری پیشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی له مۆزه‌خانه‌ی ژنان له شاری به‌رلین كردووه، كاره‌كانی به باشترین ئیش هه‌ڵسنگێنرا.
- 2003 سه‌رپه‌رشتی خولی فێركردن و ئاماده‌كردنی پیشانگه‌ی تایبه‌تی منداڵانی ئه‌ڵمانی كردووه، شاری شڤێبس گیمۆند.
- 2003 پیشانگه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ منداڵانی كورد له كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری شتوتگارد له خولێكی تایبه‌تدا ئاماده‌ی كردبوو، هۆڵی دێ گێ بێ هاوس/ ئیسلینگن.
- 2004 سه‌رپه‌رشتی خولی فێركردن و ئاماده‌كردنی پیشانگه‌ی مناڵانی ئه‌ڵمانی كردووه شڤێبش گیمۆند.
-2004 پیشانگه‌ی تایبه‌تی له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كردووه، هۆڵ بیشۆف مۆزاهاوس/ شتوتگارد.
- 2003-2004 پیشانگه‌ی تایبه‌تی له فۆلكس هۆخ شوله/ شڤێبش گیمۆند، به باشترین كاری 2004 هه‌ڵسه‌نگێنرا له بادن ڤورتمبێرگ
- 2004-2005 به‌شداری پیشانگه‌ی ئه‌نته‌ر ناسیونال و ئه‌ڵمان كردووه، له هۆڵی بیشۆف مۆزاهاوس.
- 2005 به‌شداری پیشانگه‌ی ئه‌نته‌ر ناسیونال، شڤێبش گیمۆند.
- 2005 به‌شداری تایبه‌تی له ئۆیۆروپا هاوس شتوتگارت.
- 2005 پیشانگه‌ی تایبه‌تی له ئۆیۆروپا هاوس شتوتگارت.
- 2006 به‌شداری پیشانگه‌ی كار بۆ مناڵان له‌گه‌ڵ مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، گه‌له‌ری سه‌رده‌م.
- 2006 به‌شداری پیشانگه‌ی هه‌ولێر گه‌له‌ری نامیق حه‌مه.
- 2008 به‌شداری پیشانگه‌ی هاوبه‌شی دهۆك، گه‌له‌ری دهۆك
- 2008 به‌شداری پیشانگه‌ی هاوبه‌شی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنان، گه‌له‌ری ته‌وار.
- 2008 به‌شداری پیشانگه‌ی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی.
- 2009 به‌شداری پیشانگه‌ی هاوبه‌شی له یادی 8ی مارس/ هۆڵی ته‌وار
2009 به‌شداری پیشانگه‌ی هاوبه‌شی ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندان/ ئه‌منه سووره‌كه.
|
|
|
|